یاخی تر له باران به سه‌ر نیگام ده‌بارێت
بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له‌پێناو...
له باوه‌شی تاراڤگه‌دا ئۆقره ده‌گرێت
(( بست به بستی هه‌نگاوه‌کانی شه‌قام
چاوه‌ڕێی دووپاتی شێتیتن ))
سارۆ
هۆ یاخی تر له باران و فرمێسک
له زه‌ریای ته‌مه‌نما چاوه‌ڕێی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی نیگاتم
ئاگر به‌ربووه به ڕه‌شایی نیسێی خۆم و نه‌بوونیت و
نه‌بوونیت ده‌ڕشێته‌وه به سه‌ر غه‌ریبیم.
ژانی نه‌بوونیت و تاراڤگه...
نه‌دیتنه‌وه‌ت ڕه‌ش ده‌بارێنێ و
نیگام برسی تر له جاران، شه‌قامه‌کان ده‌خواته‌وه.
هۆ یاخی‌تر له باران و هێدی‌تر له فرمێسک
به‌یانییه‌ک،
نیسێ ڕۆژم له به‌ر ده‌رگا جێ‌هێشت و
له سووچی شێتیم
زه‌ریایه‌ک کاغه‌زم ئاگر به‌ردا
ڕه‌ش... ڕه‌ش... ڕه‌ش...
گشت ڕۆژه‌کانم و وێنه‌کان،
گشت ده‌رگاکان و کاغه‌زه‌کان و پێنووسه‌کان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕان.
ته‌یری نیگام شوێن پێی شێتیت
خۆی به ژووری ته‌نیاییما دا ده‌دات و شاباڵی بینینه‌وه‌ت
فرمێسک
فرمێسک
تانه‌ی بینائیه‌که‌م ده‌دات.
هۆ یاخی‌تر له باران و ناسک‌تر له ئه‌وین
گشت ڕۆژێ گژه‌بایه‌ک خوول ده‌خوات
ڕووبه‌ندی شه‌رم لاده‌دات
خۆ ده‌خاته ناو جه‌سته‌ی خه‌م.
ئامێزت ده‌سته‌مۆکه،
خه‌و نه‌یباته‌وه باوه‌شی هه‌ر شه‌قامێک.
جه‌سته‌ت، ئاوبه‌ندی هه‌ر بایه‌ک نه‌که‌یت
زریان زاڵه و شه‌قام بێ ڕووحم و گژه‌با...
هۆ یاخی تر له باران و شیرن تر له ژیان
دڵۆپ دڵۆپ نه‌بوونیت ده‌ڕژێت به‌سه‌ر ته‌ویڵما و
گه‌رووی ته‌نیاییما، چاوه‌ڕوانی بینینه‌وه‌ت
هه‌ر هه‌ناسه ده‌خواته‌وه.
هۆ یاخی‌تر له باران و ناسک‌تر له مۆم
ده‌ستم گۆچانی هه‌ستانی جێ پێی شه‌قام ده‌که‌م و
چاوه‌ڕوانی دووپاتی شێتیت.
((ساهی))
***