...
ئیواره ماچی ژوانگەمان
سەنگەر بە سەنگەر
پێڵاوه شێتەكانی درۆكان رووشاندی
ماچی دەمی من تاڵتر بوو
یا حەزی پڕ لە حەسرەتی چاوەكانت
گوناحی لێوەكانم
ماچێكی دەمە شینەوەبۆكانتە و تامی نیگام
كەڵاشینكۆفی نیگای خاكی سەنگەرەكان
كات ، مەودای نەدا سێدارە بۆ تاسەكانی خولیاكانت
ببەستین
ڕۆژ دڵگیر لە پاسەوانی سەنگەرەكان
خۆی بە ژووری ڕەش بوونەوە سپارد و
لێوەكانم ون بوون
لێوەكانت ون بوون
سەنگەرەكان چاویان داخست و كەڵاشینكۆفەكان
خەسانەوە
+ نوشته شده در ۱۳۸۹/۰۵/۲۷ ساعت 1:20 توسط ساهی
|
***