ئێوارە نانێك و پیاڵەیەك ماچ و شەڕاب
وشەیەك دەزێم و خەتەنەی دەكەم
باوەشێك دەفرۆشم و حەزێك دەگریم
پرسیارێك ون دەكەم و ئامێزم!!!!!!!!!!!!
!
گۆی مەمكم دەخەمە زاری تەواوی پیتە گڕگرتووەكان و
ئاگر ئەدەم پێخەفی گشت پیاوە لاسارەكان
فرمێسكی پێنووس دەسڕمەوە و
گۆنای گوناهباری لاپەڕە دەشۆمەوە
قەحبەترین سەرینەكانیش كایەی ژن و...
لە یاد ئەكەن
مەودا نییە بۆ نووسینی سەمای ماچی لێوەكان و
باوەش بە خەیاڵەكان ئەفرۆشرێ
غەریبتر لە وشە كێیە؟!
هەموو رۆژێ لە دایك ئەبێت و
قەرەی بیژوویەكی لە باوەش گرتوو
+ نوشته شده در ۱۳۸۹/۰۳/۲۱ ساعت 1:0 توسط ساهی
|
***